2 کاتژمێر پێش ئێستا
73 جار خوێنراوەتەوە
گهرمیان.. دوێنێ هاووڵاتییهك كهوته ڕووباری سیروانهوه و هێشتا گهڕان بهدوایدا بهردهوامه
پهیام
تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیان و مەلەوانانی خۆبەخش، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر بەسەر ڕووداوی خنکانی گەنجێکدا لە ڕووباری سیروان، هێشتا بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیا.
ڕووداوەکە دوێنێ کاتێک ڕوویدا کە گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بەناوی "ئەحمەد لوقمان ڕەئوف"، کە باوکی منداڵێکە.
قوربانییهكه لە کاتی مەلەکردندا لە ڕووباری سیرواندا نقوم بوو و گیانی لەدەستدا. دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی فریاگوزاری و مەلەوانانی ناوچەکە دەستیان بە گهڕان كرد له ڕووبارەکە.
تاکو ئێستا هەوڵەکانی بەرگری شارستانی گەرمیان و کەسوکاری قوربانییەکە بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە بەردەوامە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ڕووبارەکەوە تا ئەم ساتە هیچ ئاسەوارێکی تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە و گەڕان لە ناوچە جیاجیاکانی سەر ڕێڕەوی ئاوەکە بەردەوامی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە