1 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
ته‌رمی گه‌شتیاره عه‌ره‌به‌كه له هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌ره‌و زێدی خۆی به‌ڕێ كرا
پەیام
دواى نۆ ڕۆژ؛ تەرمی ئەو گەشتیارە عەرەبە دۆزرایەوە کە کەوتبووە نێو ئاوی زەڵمەوە و ئه‌مڕۆش به مه‌ڕاسیمێكی شایسته به‌ره‌و زێدی خۆی به‌ڕێ ده‌كرێت.
گەشتیارەکە منداڵێکى تەمەن ١١ ساڵ بوو، بەناوى ڕوقییە ڕافید و دانیشتووی پارێزگاى کەربەلا بوون، بۆ مەبەستى گەشتیاری نۆ ڕۆژ پێش ئێستا گەیشتبوونە ناوچەى هەورامان و لە یەکەم ڕۆژى گەیشتنیان ڕووقیە کەوتبووە نێو ئاوی زەڵمەوە.
تیمەکانى بەرگری شارستانی هەڵەبجە و هەروەها خەڵکى خۆبەخشى ناوچەکە ماوەى نۆ ڕۆژە بە بەردەوامى سەرقاڵى گەڕان بوون بۆ دۆزینەوەى تەرمی ڕووقییە، دواجار هەوڵەکانیان بەرهەمی هەبوو، تەرمی ڕووقیە لە دووری نزیکەى ٥٠ مەتر لە شوێنی ونبوونییەوە دۆزرایەوە و دوای دۆزینه‌وه‌شی نزیكه‌ی 10 كاتژمێر هه‌وڵدرا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه.
دواتر تەرمەکەى ڕەوانەى پزیشکی دادیی هەڵەبجە کرا و شه‌وی ڕابردوو له هه‌ڵه‌بجه مایه‌وه، كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌ڕاسیمه‌كان بۆ به‌ڕێكردنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ زێدی خۆی ده‌ستیان پێ كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە