2 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
یەکشەممە مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى گرێبەست دابەشدەکرێت
پەیام
دوای 20 ڕۆژ لە دواكەوتنی، وەزارەتی دارایی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕایگەیاند یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەكرێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی ڕۆژی یەكشەممە (21 ی حوزەیران تا ڕۆژی پێنج شەممە 25 ی حوزەیران مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
هاوكات لەهەمان كاتدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای (2024/7/1) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.
دواكەوتنی مووچە لە ماوەی ڕابردوودا نیگەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانەی لێكەوتەوە، بە تایبەت مووچەی مانگی ئایار لە جەژندا دابەش كرا بوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە