2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
تهرمی گهشتیاره عهرهبهكه لهناو ئاوی زهڵم دۆزرایهوه
پەیام
دواى نۆ ڕۆژ؛ تەرمی ئەو گەشتیارە عەرەبە دۆزرایەوە کە کەوتبووە نێو ئاوی زەڵمەوە.
گەشتیارەکە منداڵێکى تەمەن ١١ ساڵ بوو، بەناوى ڕوقییە ڕافید و دانیشتووی پارێزگاى کەربەلا بوون، بۆ مەبەستى گەشتیاری نۆ ڕۆژ پێش ئێستا گەیشتبوونە ناوچەى هەورامان و لە یەکەم ڕۆژى گەیشتنیان ڕووقیە کەوتبووە نێو ئاوی زەڵمەوە.
تیمەکانى بەرگری شارستانی هەڵەبجە و هەروەها خەڵکى خۆبەخشى ناوچەکە ماوەى نۆ ڕۆژە بە بەردەوامى سەرقاڵى گەڕان بوون بۆ دۆزینەوەى تەرمی ڕووقییە، دواجار هەوڵەکانیان بەرهەمی هەبوو، تەرمی ڕووقیە لە دووری نزیکەى ٥٠ مەتر لە شوێنی ونبوونییەوە دۆزرایەوە و دواتر تەرمەکەى ڕەوانەى پزیشکی دادیی هەڵەبجە کرا.
هەر ئەمڕۆش تەرمێکى دیکە لە بەنداوی گۆمەسپان دۆزرایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە