2 کاتژمێر پێش ئێستا 128 جار خوێنراوەتەوە

بەرهەمهێنانى نەوتى عێراق لە دوو مانگى داهاتوودا دەگاتەوە ئاستى پێشووى

پەیام
 
عێراق هەوڵەكانی بۆ گەیشتنەوە ئاستی ئاسایی بەرهەمهێنانی نەوت ڕاگەیاند و ماوەیەكی پێشبینییكراویشی بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ئاشكرا كرد.

سەلیم فەرهود وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیاند: وەزارەت هەوڵ بۆ گێڕانەوەی ئاستی بەرهەم بۆ سەروو سێ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە دەدات، بەڵام لە قۆناغی ئێستادا گرنگی بە كێڵگەكانی غازی شل و چڕ و غازی هاوپەیوەست دەدرێت.

بەپێی قسەی سەلیم فەرهود بەهۆی جیاوازیی سروشتی هەر پلێتێكی نەوت، هەروەها جیاوازیی توانای بەرهەمهێنان لە كێڵگەیەكەوە بۆ كێڵگەیەكی دیكە" هیچ كاتێكی دیاریكراو بۆ گەڕانەوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ ئاستی پێشووی خۆی دیاریی ناكرێت".

وتەبێژەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە "توانای هەناردەكردن و گەڕانەوەی تانكەرەكان بۆ شوێنی خۆیان هاوتەریب دەبێت لەگەڵ كارەكانی بەرهەمهێنان، بۆیە ناتوانرێت بە تەواوەتی كاتێكی ورد بۆ گەڕانەوەی ئاستی ئاسایی هەناردەكردن دیاری بكرێت، بەڵام ماوەكە درێژ نابێت". 

ئەو وتیشی: كۆمپانیاكانی نەوت هەر بە تەواوبوونی كارەكانیان دەستیان بە دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان كرد، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە لە ماوەی یەك بۆ دوو مانگدا بگەڕێینەوە بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی پێشوو كە لە كێڵگەكانی باشوور ڕۆژانە لە سێ ملیۆن بەرمیل زیاترە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 80 دۆلارەوەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرهەمهێنانى نەوتى عێراق لە دوو مانگى داهاتوودا دەگاتەوە ئاستى پێشووى

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 908 هەزار دینارە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 80 دۆلارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم و عێراق لەسەر سیستمی گومرگیی ئەسیكۆدا ڕێك كەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لێكتێگەیشتنی ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا