1 کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

پەیام

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: چاكسازیی دامەزراوەیی بە كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەست پێدەكات و بۆ ئەوەش سەرۆكوەزیران بە كۆدەنگی پشتگیریی كراوە. 

حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكومەتی عێراق جەختی كردەوە "سەرۆكوەزیران پاڵپشتییەكی گشتگیری سیاسی و نیشتمانی لەپشتە بۆ جێبەجێكردنی ئەم هەنگاوانە و وشككردنی سەرچاوەكانی گەندەڵی لە دامودەزگاكانی حكومەتدا". وتیشی: بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان لە چەندین دۆسیەی جیاوازدا ئەنجوومەنی نوێنەران دەسەڵاتی تەواوی بە حكومەت بەخشیوە.

عەبوودی ئاماژەی بەوەش دا كە دیدگای حكومەت بۆ چاكسازیی گشتگیر لەسەر دوو بنەمای سەرەكی وەستاوە، ئەوانیش: كۆنترۆڵكردنی چەك و بنبڕكردنی گەندەڵی دارایی و كارگێڕین"، هەروەها وتی: عێراق لە ئێستادا پێویستییەكی زۆری بە ژینگەیەكی نێوخۆیی سەقامگیر و ئارام هەیە تا بتوانێت وەبەرهێنانی بیانی ڕابكێشێت، ئەوەش تەنیا لە ڕێگەی سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و چەسپاندنی شكۆی دەوڵەتەوە دێتە دی.

سەبارەت بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند: میكانیزمی هەماهەنگی لەگەڵ واشنتۆن لەسەر بنەمایەكی ڕوون و جێگیر دانراوە و پەیوەندییەكان زیاتر سەرنج دەخەنە سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكان لە كەرتەكانی ئابووری و ئەمنییدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ گەشەی ئابووری، عێراق ڕسوماتی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت لەسەدا 40 كەمدەكاتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمز دەكات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمزووانە یەكەمین ئامارى ڕێژەی بە بیابانبوون لە عێراق دەخرێتەڕوو

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. عەلی عەلاق و قاسم ئەعرەجی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فشار دەكرێت پۆستە بەتاڵەكانی كابینەكەی زەیدی بە كەسایەتیی نزیك لە ئەمریكا پڕبكرێنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: پێشوازی له‌ ڕێكه‌وتنی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌كه‌ین

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لە سێ ساڵدا سزای لەسێدارەدان بۆ 362 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەرچووە

سەرەتا