1 کاتژمێر پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
یونسێف: لە كاتی ئاگربەستدا ڕۆژانە منداڵێك لە غـ.ەززە دەكوژرێت
پەیام
بەپێی ئامارێكی نێودەوڵەتی سەرەڕای ئاگربەست، لە كەرتی غەززەی فەڵەستین ڕۆژانە منداڵێك دەكوژرێت.
جەیمس ئێڵدەر، وتەبێژی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونسێف)، لە ژنێفەوە ڕایگەیاند: لەو كاتەوەی ئاگربەست لە 10ی تشرینی یەكەم، مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە ڕاگەیەنراوە، بە تێكڕا ڕۆژانە منداڵێكی فەڵەستینی لە كەرتی غەززە دەكوژرێت.
ئێڵدەر لە میانی وتەبێژی یونسێف ئاشكرای كرد "لە ماوەی هەشت مانگی ئاگربەستدا 265 منداڵ لە كەرتی غەززە كوژراون، ئەمەش لە كاتێكدایە كە دەبوو ئەو ماوەیە پارێزراو بن، بەڵام لە ماڵ و قوتابخانەكانیاندا بوونەتە ئامانجی تەقە و هێرشی درۆنەكان".
بەپێی ئامارەكانی یونسێف، زیاتر لە 400 منداڵی دیكەیش بریندار بوون و بەشێكی زۆریان پێویستیان بە گواستنەوەی بەپەلەی پزیشكیی بۆ چارەسەر هەیە.
پێشتر وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە كەرتی غەززە كۆی قوربانیانی پێشێلكارییەكانی قەوارەی زایۆنی لە دوای ئاگربەستی ساڵی ڕابردووەوە بە هەزار و حەوت شەهید و سێ هەزار و 165 بریندار ڕاگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە