1 کاتژمێر پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

نەعیم قاسم: پلانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حیزبوڵڵا شكستی هێنا

پەیام

ئەمنیداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕایدەگەیەنێت: لوبنان لە مەترسیدارترین قۆناغدایە و پلانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ لەنێوبردنی حیزبوڵڵا شكستی هێناوە.

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە وتارێكی ڤیدیۆییدا دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەكەیان لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: لوبنان بە یەكێك لە مەترسیدارترین قۆناغەكانی مێژووی خۆیدا تێدەپەڕێت. ئەمریكا و ئیسرائیل پلانێكی 12 خاڵییان بۆ لەنێوبردنی تەواوەتیی حیزبوڵڵا داڕشتبوو، بەڵام حیزبەكەی بە پلانێكی بەرپەرچدانەوە توانیویەتی ئەو پڕۆژەیە پەك بخات.

نەعیم قاسم ئاماژەی بەوەش كرد "واشنتۆن و تەلئەبیب هەوڵیان داوە لە ڕێگەی گەمارۆی دارایی، داخستنی مەرزەكان و نانەوەی فیتنەی مەزهەبی لە نێوان سوننە و شیعەدا، حیزبوڵڵا ڕادەست بكەن، بەڵام هۆشیاریی خەڵك و سوپای لوبنان ڕێگر بوو".
 
قاسم جەختی كردەوە كە ناگەڕێنەوە بۆ دۆخی پێش دووی ئاداری ئەمساڵ و سوپای قەوارەی زایۆنی ناچار دەبێت لەو ناوچانەی داگیری كردوون پاشەكشە بكات.

سەبارەت بە ئاگربەستەكە كە لە كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیپێكرد، قاسم وتی: سەركەوتنی ئێمە لەوەدایە كە نەمانهێشت دوژمن بە ئامانجەكانی بگات، زیانی قورسیش بە واتای شكستهێنان نییە، حیزبوڵڵاش بە داڕشتنەوەی پێكهاتە سەربازییەكەی بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكی ئامادەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەعیم قاسم: پلانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حیزبوڵڵا شكستی هێنا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    یونسێف: لە كاتی ئاگربەستدا ڕۆژانە منداڵێك لە غـ.ەززە دەكوژرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سویسرا زۆر پێویست نەبوو

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاودێران ڕێككەوتنی ترەمپ لەگەڵ ئێران بە فشۆڵ ناوزەد دەكەن

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاداشتە 14 خاڵەكەى نێوان ئەمریکا و ئێران 60 ڕۆژ بۆ ڕێككەوتنی كۆتایی دیاریی دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنی ئاگربەستی لوبنان بە نێوەندگیری نێودەوڵەتی چووە بواری جێبەجێكردنەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان: هۆكاری دواكەوتنی گفتوگۆكانی سویسرا بۆ لایەنی ئێرانی دەگەڕێتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان.. پێكدادان بووە هۆی كوژرانی 18 لوبنانی و چوار سەربازی قەوارەی ئیسرائیل

سەرەتا