2 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: دانووستانهكانی سویسرا كۆتایی هات
پهیام
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆتاییهاتنی دانوستانە تەکنیکییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سویسرا راگهیاند، کە بە نێوەندگیریی قەتەر و پاکستان بەڕێوەدەچن بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئیرنا) لەسەر زاری کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی تیمی تەکنیکیی دانوستانکاری ئێران بڵاویکردەوە، دانوستانەکانی نێوان هەر چوار دەوڵەتەکە کۆتاییان هاتووە و گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر چوارچێوەی دانوستانەکانی داهاتوو.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، بڕیار دراوە چوار گرووپی کار تایبەت بە مەلەفەکانی کۆتایهێنان بە سزاکان، کاروباری ئەتۆمی، ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری، لەگەڵ چاودێری و جێبەجێکردن پێکبهێندرێن.
لەم دانوستانانەدا نوێنەرانی هەردوو دەوڵەتی نێوەندگیر، پاکستان و قەتەر بەشدارن، لە کاتێکدا تیمی سەرەکیی دانوستانکاری ئێران بە سەرۆکایەتیی محەمەد باقر قالیباف گەڕاوەتەوە بۆ تاران.
هاوکات نێوەندگیرەکان کۆتاییهاتنی گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئێرانیان لە سویسرا ڕاگەیاند، کە سەرەتایەکی پڕ گرژی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی تاران دووبارە داخستنی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش هەڕەشەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران دووپات کردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە