2 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
حكومەتی میانمار بە بەهای 600 ملیۆن دۆلار ماددەی هۆشبەری سووتاند
پەیام
میانمار بە بەهای 600 ملیۆن دۆلار ماددەی هۆشبەری سووتاند كە بووەتە سووتەمەنی شەڕی ناوخۆیی وڵاتەكە.
لە "ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان"دا، دەسەڵاتدارانی میانمار بڕێكی زۆر لە هێرۆین و میسام فیتامین-یان سووتاند كە بەهاكەیان بە 600 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت. ئەم بڕە دوو هێندەی ساڵی ڕابردووە و ئاماژەیە بۆ زیادبوونی مەترسیداری بەرهەمهێنانی ئەو ماددانە لە كاتی شەڕی ناوخۆدا.
لە دوای كودەتا سەربازییەكەی ساڵی 2021، بازرگانیی ماددەی هۆشبەر بووەتە سەرچاوەی سەرەكیی دارایی بۆ گروپە چەكدارەكان و گرووپە جیاوازەكانی ناو ئەو وڵاتە.
حكومەت ئەو گروپانە تۆمەتبار دەكات بەوەی ئامادە نین بۆ ڕێككەوتنی ئاشتی، چونكە نایانەوێت دەستبەرداری ئەو بازرگانییە پڕ قازانجە ببن.
شارەزایان دەڵێن ناسەقامگیریی سیاسی و شەڕ، میانماریان كردووەتە یەكێك لە گەورەترین ناوەندەكانی بەرهەمهێنانی هێرۆین لە جیهاندا. لە هەمان كاتدا، هەندێك گرووپی چەكداری نەیار بۆ نیشاندانی دژایەتییان بۆ ئەو بازرگانییە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری دەستبەسەركراویان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا لەناو بردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە