1 کاتژمێر پێش ئێستا 151 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا هەڕەشەی بڕینی غازى سروشتی لە ئەوروپا دەكات

پەیام

واشنتن هەڕەشەی گۆڕینی ئاراستەی هەناردەی غازەكەی بۆ دەرەوەی ئەوروپا دەكات، ئەگەر یەكێتییەكە پێداچوونەوە بە یاساكانی تایبەت بە كەمكردنەوەی غازی میساندا نەكات.

ئەمریكا هۆشداری دەداتە یەكێتیی ئەوروپا كە ئەگەر یاسا ژینگەییەكان و ڕێكارەكانی كەمكردنەوەی دەردانی غازی میسان هەموار نەكرێنەوە، هەناردەی غازی سروشتی بۆ بازاڕەكانی دیكەی جیهان دەگۆڕێت. 

كریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەوروپا ڕووبەڕووی "ئازارێكی سەخت" دەبێتەوە ئەگەر چاكسازی لە یاساكانیدا نەكات، چونكە غازی ئەمریكا دەكرێت بەرەو شوێنی دیكە ئاراستە بكرێت.

ئەم هەڕەشەیە لە كاتێكدایە كە ئەوروپا بە قورسی پشت بە غازی ئەمریكی دەبەستێت، بەجۆرێك 59%ی  هاوردەی غازی شلی ئەوروپا لە ئەمریكاوە دێت، بەتایبەت دوای داخستنی گەرووی هورمز و كەمبوونەوەی غازی ڕووسی.

لە بەرانبەردا، دان یۆرگنسن، كۆمیسیاری وزەی یەكێتیی ئەوروپا، جەختی لە پابەندبوونی برۆكسل بە پاراستنی ژینگە كردەوە و هەموو جۆرە گوشارێكی ئەمریكای بۆ هەمواركردنەوەی یاساكان ڕەت كردەوە. 

واشنتن پێشتر هۆشداری دابوو كە سەپاندنی غەرامە و یاسای توند لەسەر كۆمپانیاكان، كار دەكاتە سەر بەردەوامیی بازرگانی غاز لەنێوان هەردوو لایەندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین یاسایەكی نوێ دژى نەیارانی لە دەرەوەی سنوورەكانی جێبەجێ دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هەڕەشەی بڕینی غازى سروشتی لە ئەوروپا دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی میانمار بە بەهای 600 ملیۆن دۆلار ماددەی هۆشبەری سووتاند

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى بوومەلەرزەکەى فەنزوێلاوە لانیکەم 164 كەس گیانیانلەدەستداوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشکردنەسەر هێزەكانی ئاشتیپارێز بە تاوانی جەنگ هەژمار دەكارێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ دادوەری دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای یاساییان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەسەڵاتە سەربازییەكانی بۆ ترەمپ گەڕاندەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: لە كاتی گونجاودا لە گروپە چەكدارەكانى عێراق دەدەین

سەرەتا