2 کاتژمێر پێش ئێستا 109 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەسەڵاتە سەربازییەكانی بۆ ترەمپ گەڕاندەوە

پەیام

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە دەنگدانێكی نوێدا، پڕۆژەیاسای سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپی بۆ جەنگی ئێران پێچەوانە كردەوە، كە ئەمەش وەك سەركەوتنێكی سیاسیی گەورە بۆ تڕەمپ هەژمار دەكرێت. 

پڕۆژە بڕیارەكە بە زۆرینەی 50 دەنگی بەڵێ بەرانبەر 47 دەنگی نەخێر، ئەنجومەنی پیران بڕیاری دا كە سەرۆك دەتوانێت بەردەوام بێت لە بڕیارە سەربازییەكانی و پێویست بە كشانەوەی هێزە ئەمریكییەكان ناكات. 

ئەم وەرچەرخانە تەنیا یەك ڕۆژ دوای ئەوە هات كە ئەنجومەنەكە بڕیاری سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی ترەمپی دابوو، بەڵام فشارەكانی تڕەمپ و گۆڕینی هەڵوێستی هەندێك لە ئەندامانی كۆمارییەكانی وەك بێڵ كاسیدی، هاوكێشەكەی گۆڕی.

سەرۆكی ئەمریكا دەستبەجێ سوپاسی سەركردە كۆمارییەكانی وەك جۆن پیۆن و لیندسی گراهامی كرد بۆ سەرخستنی ئەم دەنگدانە، كە دەسەڵاتی تەواوی پێ دەداتەوە بۆ بەڕێوەبردنی جەنگەكە. 

هەرچەندە ئەم گۆڕانكارییە نیشانەی دابەشبوونی قووڵی ناو كۆنگرێسە لەسەر دۆسیەی ئێران، بەڵام دەستی ئیدارەی ترەمپ واڵا دەكات تاوەكو لە دانوستانە دیپلۆماسی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكاندا بەوپەڕی هێزەوە بەردەوام بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    هێرشکردنەسەر هێزەكانی ئاشتیپارێز بە تاوانی جەنگ هەژمار دەكارێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ دادوەری دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای یاساییان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەسەڵاتە سەربازییەكانی بۆ ترەمپ گەڕاندەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: لە كاتی گونجاودا لە گروپە چەكدارەكانى عێراق دەدەین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هیچ سەرۆكێكی پێشووی ئەمریكا نەیتوانیوە بەو ڕێککەوتنە بگات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بومەلەرزەکەى فەنزویڵا بەهێزترین بووە لەماوەى ١٠٠ ساڵى ڕابردوودا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: وەرگرتنی کرێی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز مەرجێکی قبووڵکراو نییە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران سازشی گه‌وره‌ی كردووه‌

سەرەتا