2 کاتژمێر پێش ئێستا 84 جار خوێنراوەتەوە

سێ دادوەری دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای یاساییان دژی ترەمپ تۆمار کرد

پەیام

سێ دادوەری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە فەرمی لە دادگایەكی ئەمریكا سكاڵایان دژی دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەكەی تۆمار كرد وەك تانەیەك بەرانبەر ئەو سزایانەی بەسەر دادوەرانی دادگاكەدا سەپاندبووی. 

دادوەران كیمبەرلی پڕۆست لە كەنەدا، سۆلۆمی بالۆنگی بوسا لە ئۆگەندا، و ڕێن ئەدێلاید لە بەنین، لە سكاڵاكەیاندا دژ بە تڕەمپ و ئیدارەكەی جەختیان كردەوە كە سزاكانی واشنتۆن دەستوەردانێكی ڕاستەوخۆیە لە سەربەخۆیی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (ئای سی سی) و هەڕەشەیە بۆ سەر كارەكانیان. 

ئەو دادوەرانە سزاكانیان بە "حوكمی لەسێدارەدانی دارایی" وەسف كرد، چونكە كۆتوبەندێكی زۆری خستووەتە سەر مامەڵە بانكی و پیشەییەكانیان و ڕێگری لە ئەنجامدانی ئەركە یاساییەكانیان دەكات، بۆیە داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی بڕیارەكان دەكەن تاوەكو بتوانن بێ فشارە دەرەكییەكان كارەكانیان ڕاپەڕێنن. 

سزاكانی ئیدارەی تڕەمپ وەك وەڵامێك بوون بۆ لێكۆڵینەوەكانی دادگاكە لەسەر كۆمەڵكوژیەكانی  ئیسرائیل لە كەرتی غەززە و دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ بنیامین نەتانیاهۆ لە ساڵی دوو هەزار و بیست و چوار، كە تێیدا قەدەغەی گەشت و بلۆككردنی سەرمایەكانی ئەو دادوەرانەی لەخۆگرتبوو. 

سكاڵای ئەو دادوەرانە هەریەكە لە ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوە و سكۆت بێسێنتیش وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دەگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشکردنەسەر هێزەكانی ئاشتیپارێز بە تاوانی جەنگ هەژمار دەكارێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ دادوەری دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای یاساییان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەسەڵاتە سەربازییەكانی بۆ ترەمپ گەڕاندەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: لە كاتی گونجاودا لە گروپە چەكدارەكانى عێراق دەدەین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هیچ سەرۆكێكی پێشووی ئەمریكا نەیتوانیوە بەو ڕێککەوتنە بگات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بومەلەرزەکەى فەنزویڵا بەهێزترین بووە لەماوەى ١٠٠ ساڵى ڕابردوودا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: وەرگرتنی کرێی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز مەرجێکی قبووڵکراو نییە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران سازشی گه‌وره‌ی كردووه‌

سەرەتا