1 کاتژمێر پێش ئێستا 111 جار خوێنراوەتەوە

چین یاسایەكی نوێ دژى نەیارانی لە دەرەوەی سنوورەكانی جێبەجێ دەكات

پەیام

یاسایەكی نوێی چین سەبارەت بە «یەكێتیی نەتەوەیی» لە 1ی تەممووزی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە ڕێگە بە پەكین دەدات لە دەرەوەی سنوورەكانی خۆی، ئەو كەسانە ڕاوەدوو بنێت كە یەكێتیی نەتەوەیی چین تێكدەدەن یان هانی جیابوونەوە دەدەن. 

هو وێی لیێ، جێگری وەزیری دادی چین، ڕایگەیاند كە ئەم یاسایە لەگەڵ پەیڕەوە نێودەوڵەتییەكان دەگونجێت و زۆرێك لە وڵاتان یاسای هاوشێوەیان بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی هەیە. 

بەرپرسانی چین جەختیان كردەوە كە یاساكە كار ناكاتە سەر ئاڵوگۆڕە ئەكادیمی و بازرگانییە ئاساییەكان لەگەڵ وڵاتانی دیكەدا، بەڵكو پرسی تبتییەكان، ئیگورەكان و لایەنگرانی سەربەخۆیی تایوان دەكاتە ئامانج.

ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ نیگەرانن لە بەكارهێنانی یاساكە دژی نەیارانی نیشتەجێی دەرەوە و ئاماژە بە هەوڵەكانی پێشووی پەكین بۆ بەكارهێنانی ئینتەرپۆل دەكەن.

ناوەڕۆكی مشتومڕەكان لەسەر پێدانی بنەمایەكی یاساییە بە چین بۆ پیادەكردنی دادوەری لە دەرەوەی سنوورەكانی خۆی دژی ئەو كەسانەی بە هەڕەشە بۆ سەر یەكێتیی دەوڵەت دادەنرێن كە ڕەنگە بگاتە ئاستی لەناوبردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین یاسایەكی نوێ دژى نەیارانی لە دەرەوەی سنوورەكانی جێبەجێ دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هەڕەشەی بڕینی غازى سروشتی لە ئەوروپا دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی میانمار بە بەهای 600 ملیۆن دۆلار ماددەی هۆشبەری سووتاند

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى بوومەلەرزەکەى فەنزوێلاوە لانیکەم 164 كەس گیانیانلەدەستداوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشکردنەسەر هێزەكانی ئاشتیپارێز بە تاوانی جەنگ هەژمار دەكارێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ دادوەری دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای یاساییان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەسەڵاتە سەربازییەكانی بۆ ترەمپ گەڕاندەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: لە كاتی گونجاودا لە گروپە چەكدارەكانى عێراق دەدەین

سەرەتا