1 کاتژمێر پێش ئێستا 49 جار خوێنراوەتەوە

هێرشکردنەسەر هێزەكانی ئاشتیپارێز بە تاوانی جەنگ هەژمار دەكارێت

پەیام

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە كۆی دەنگ بڕیارێكی پەسەند كرد، كە ئامانج لێی سزادانی ئەو لایەنانەیە كە هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەكگرتووەكان و وەك تاوانی جەنگ هەژماریان دەكات. 

 بڕیارەكە لە لایەن زیاتر لە 140 وڵاتەوە پشتگیری كراوە، داوا لە هەموو لایەنە ناكۆكەكان دەكات پابەندی پاراستنی گیانی كارمەندانی نێودەوڵەتی بن و هەر جۆرە هێرشێك بۆ سەر ئەو هێزانە بە پێشێلكارییەكی گەورەی یاسا نێودەوڵەتییەكان دادەنێت. 

ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی كە بكوژانی كارمەندانی نەتەوە یەكگرتووەكان زۆرجار لە سزا ڕزگاریان دەبێت، كە ئەمەش مەترسییە بۆ سەر سەلامەتیی نێردە دیپلۆماسییەكان كارەكانیان لە ناوچە جیاوازەكانی جیهاندا پەكدەخات.

لەم چوارچێوەیەدا، ئەنجومەنەكە داوای لەو وڵاتانە كرد كە هێزەكانی ئاشتیپارێزی تێدایە، هاوكاریی تەواو لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان بكەن بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكان و ڕادەستكردنی تۆمەتباران بە دادگا.

 ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕاسپێردرا تاوەكو ساڵانە ڕاپۆرتێكی ورد لەسەر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان و ئاستی سزادانی تاوانباران پێشكەش بكات. ئەم بڕیارە نوێیە دوای ئەوە دێت كە تەنها لە ساڵی ڕابردوودا 59 كارمەندی ئاشتیپارێز لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا كوژراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشکردنەسەر هێزەكانی ئاشتیپارێز بە تاوانی جەنگ هەژمار دەكارێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ دادوەری دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای یاساییان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەسەڵاتە سەربازییەكانی بۆ ترەمپ گەڕاندەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: لە كاتی گونجاودا لە گروپە چەكدارەكانى عێراق دەدەین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هیچ سەرۆكێكی پێشووی ئەمریكا نەیتوانیوە بەو ڕێککەوتنە بگات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بومەلەرزەکەى فەنزویڵا بەهێزترین بووە لەماوەى ١٠٠ ساڵى ڕابردوودا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: وەرگرتنی کرێی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز مەرجێکی قبووڵکراو نییە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران سازشی گه‌وره‌ی كردووه‌

سەرەتا