1 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
درۆنێكی نەتەقاوە لە كوێستانەكانی ئیدارەی سۆران دۆزرایەوە
پەیام
پاش توانەوەی بەفر، درۆنێكی نەتەقاوە لە سنووری كوێستانەكانی ئیدارەی سۆران لەلایەن هاوڵاتییەكەوە دۆزرایەوە.
لە یەكێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران، هاوڵاتییەك لە كاتی گەشتكردنیدا درۆنێكی نەتەقاوەی دۆزیوەتەوە كە بە تەواوی سەلامەتە و هیچ زیانێكی پێ نەگەیشتووە.
درۆنەكە دوای توانەوەی بەفرەكانی ئەو كوێستانە دەركەوتووە و پێدەچێت پێشتر بەهۆی ناجێگیری كەشوهەواوە لەو شوێنە كەوتبێتە خوارەوە و لەژێر بەفردا مابێتەوە.
ئەو هاوڵاتییەی درۆنەكەی بینیوە وێنەی گرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕایاننەگەیاندووە كە ئەو درۆنە هی چ وڵات یان لایەنێكە و كەی كەوتووەتە خوارەوە.
لەدواى دەستپێکردنى جەنگى سەر ئێران لە 28ى 2ى 2026، چەندین هێرش بە درۆن و مووشک بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدران، هێرشەکانیش زیانى گیانى و ماددى لێکەوتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە