1 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانى.. شۆفێران بە ناچارى ڕوویان لە بەنزینە 750 دینارییەکە کردووە
پەیام
بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی بازرگانی لە بازاڕەكاندا، شۆفێرانی ناچار كردووە بۆ دەستكەوتنی بەنزینی نۆرماڵی حەوتسەد و پەنجا دیناری ڕوو لە بەنزینخانە حكومییەكان بكەن، بەڵام ئەم بژاردەیەش هاووڵاتییانی ڕووبەڕووی نۆرەیەكی تاقەتپڕووكێن كردووەتەوە كە نیگەرانی و بێزاریی توندی لە لای شۆفێران دروست كردووە.
بۆ بینینی دۆخی بەنزینخانەكان لە نزیكەوە، ڕاستەوخۆ دەچینە لای پەیامنێرمان ڕامیار عوسمان كە لە یەكێك لە بەنزینخانەكانی سلێمانییەوە لەگەڵماندایە.
ڕامیار، دۆخی سەرەكان چۆنە و شۆفێران چی دەڵێن؟.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە