2 کاتژمێر پێش ئێستا 124 جار خوێنراوەتەوە

كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر بەرزدەبنەوە

پەیام

كەشناسی عێراق پێشبینیەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە: دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی یەك شەممە و دووشەممە و سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەم شێوەیە دەمێنێتەوە و ئاستی بینین زۆر باش دەبێت.

دەستەی كەشناسی عێراق دەڵێت: ڕۆژی چوارشەممە پلەكانی گەرما لەسەرتاسەی وڵات بەرزدەبێتەوە.

سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەكانی گەرما لە سلێمانی و دهۆك 38 پلەی سەدی دەبێت و بەرزترین پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی میسان و زیقار و بەسڕە 46 پلەی سەدی دەبێت.

بە گوێرەى ڕاگەیەندراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش له‌ گه‌رمیان تۆمارده‌كرێت كه‌ 43 پله‌ی سیلیزیه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر بەرزدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕۆژانە هەزار تانكەر نەوت لە ڕێگەی سووریاوە هەناردە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە داخرانی گەرووی هورمز، عێراق بە گەورەترین زیانمەند دادەنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەغداد گەرەنتیی ئەمنی دەداتە كۆمپانیا بیانییەكان بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان لە هەرێم

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراوەیەكی ئەمریكی: چەكی میلیشیاكان كۆسپە لەبەردەم كاری حكومەتی عێراق

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

سەرەتا