2 کاتژمێر پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
گەڕان بەدوای دوو خنكاوەكەی ڕووباری سیروان بەردەوامە
پەیام
تیمەكانی مەلەوانی و بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی دوو گەنج لە ڕووباری سیروان.
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی سازانی هەڵەبجە، سێ گەنج كەوتنە ناو ئاوی سیروان، گەنجێكیان بە ناوی "باوان یوسف" تەمەن 18 ساڵ بێسەروشوێنە و تا ئێستا هیچ سۆراغێكی نییە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجەیش ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی ئاو لە دیوی ئێرانەوە گەڕانەكە قورستر بووە.
هاوكات، لە سنووری گەرمیان بۆ یازدەیەمین ڕۆژی لەسەریەك، تیمەكانی مەلەوانی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی "ئەحمەد حاجی لوقمان" كە ئەویش لە ڕووباری سیرواندا خنكاوە.
تیمەكانی بەرگری شارستانی و خەڵكی خۆبەخشیش هەموو تواناكانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكان چڕ كردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە