2 کاتژمێر پێش ئێستا 137 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵ و یەکگرتوو و هەڵوێست: بێدەنگ نابین لەو ستەمەی لە خەڵکی کوردستان دەکرێت

پەیام

فراکسیۆنەکانی (کۆمەڵ، یەکگرتوو، هەڵوێست) لە پەرلەمانى عێراق ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەسەر گرانیی سووتەمەنی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، دژ بە گرانکردنى سووتەمەنى دەست بە هەنگاوى کردەیى دەکەن و لێى بێدەنگ نابن.

ئاماژەشیان بەوە کردووە، "ئێمە لە بەغداوە بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی سەرجەم کارتە یاسایی، دەستووری و پەرلەمانییەکانمان بۆ کۆتاییهێنان بەم نادادییە و، سووککردنی ئەو بارگرانییە ئابوورییەی خراوەتە سەر شانتان".

ئەمەش دەقى ڕاگەیەندراوەکە:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ڕاگەیەندراوی هاوبەشی هەرسێ فراکسیۆنی (یەکگرتوو و هەڵویست و کۆمەڵ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر گرانی و بەرزبونەوەی نرخی بەنزین و غازو  سوتەمەنی.

لە کاتێکدا  هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بەدەست  قەیرانی ئابووری و دواکەوتنی مووچەو چەندەها گرفتی ئابورییەوە دەناڵێنن، بارگرانییەکی تری  تاقەتپڕوکێن خراوەتە سەر شانیان، ئەویش بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین غازو سووتەمەنییە،  ئەم دۆخە نەخوازراوە کاریگەری ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر بژێوی ڕۆژانەی کاسبکاران، شوفێران و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.

ئێمە وەک ئەم سێ  فراکسیۆنە کوردستانییە لە بەغدا، پاڵپشت بەو متمانەیەی پێمان بەخشراوە، ڕایدەگەیەنین کە بەهیج شێوەک  بێدەنگ نابین لە ئاست ئەم ستەم و نادادی و کەمتەرخەمییەی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی هەرێم دەکرێت، بۆیە بۆ ڕای گشتی ڕوونیدەکەینەوە کە ئەم هەنگاوانە دەگرینە بەر:

یەکەم: هەموو هەوڵ و تواناکانمان چڕدەکەینەوە  لەڕێی پەرلەمان و لیژنە پەیوەندیدارەکان و سەردانی ڕاستەوخۆی وەزارەتی نەوت و گرتنەبەری هەموو ڕێگایەکی یاسایی و ئیداری بۆ ڕێگریکردن لەم قۆرخکارییە ئاشکرایە، کە  حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بەرامبەر بە هاوڵاتیان دەیکات.

دووەم: حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بەرپرسیاری یەکەمی ئەم گرانی و قۆرخکارییەیە کە لە بازاڕی سووتەمەنیدا هەیە، نەمانی شەفافییەت لە داهاتی نەوت و پاڵاوگەکان، باجەکەی تەنها هاوڵاتیانی بەشمەینەتی هەرێم  دەیدەن.

سێیەم: داوا ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکەین، بەپێی بنەماکانی دەستوور و هاوڵاتیبوون، پشکی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) لە بەنزینی کوالیتی بەرز و بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومی (٤٥٠  دیناری) زیاد بکەن و، ڕێگا نەدەن هاوڵاتیانی هەرێم ببنە قوربانی ململانێ سیاسییەکان.

هاونیشتمانیانی بەڕێز..

ئێمە لە بەغداوە بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی سەرجەم کارتە یاسایی، دەستووری و پەرلەمانییەکانمان بۆ کۆتاییهێنان بەم نادادییە و، سووککردنی ئەو بارگرانییە ئابوورییەی خراوەتە سەر شانتان.

فراکسیۆنەکانی: 

ــ یـەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

ــ  ڕەوتی هەڵویستی نیشتمانی  

ــ  کۆمەڵی دادگەری کوردستان. 

 ۲۷ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆمەڵ و یەکگرتوو و هەڵوێست: بێدەنگ نابین لەو ستەمەی لە خەڵکی کوردستان دەکرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە چەمچەماڵ كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی گرتووخانەی فیدڕاڵی داوای مافەكانیان دەكەن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. یەكەمین ئاهەنگی ئەكادیمیای دەزگای نوری حیكمە بەڕێوەچوو

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەرێم دەیان عەدنان جومەیلی هەن كە پارەی خەڵكیان لە ژێرزەمینەكاندا شاردووەتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر ئەمساڵ 744 كەس لە هەولێر و دهۆك دەستگیركراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداری لە تێكدانی خانووی یەكەم حاكمی ڕانیە دەدرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی: له‌ سبه‌ینێوه‌ تا یه‌كشه‌ممه‌ فێنك ده‌بێت

سەرەتا