2 کاتژمێر پێش ئێستا 132 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: بەنیازین بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبكەینەوە

پەیام

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژە بە ئەگەری چوونە دەرەوەی وڵاتەكەی لە ڕێكخراوی ئۆپێك و بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە دەكات.

لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنی لەگەڵ تۆڕی سكای نیوزی بەریتانی، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لەكاتێكدا مانگی نۆی ئەمساڵ هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتەواوەتی عێراق جێ دەهێڵن چاومان لە ئامادەیی ئەمریكا لە قۆناغی دواتردا لە ڕێی هاوبەشیی ئابووری و وەبەرهێنان و گەشەپێدانە.

عەلی زەیدی ئاماژەی بەوەش دا هەر یەك لە وەزارەتەكانی نەوت و كارەبایان ڕاسپاردووە كە لە بوارەكانی وزە و پەیوەندییەكان و تەكنەلۆجیادا هەلی لەپێشینە بە كۆمپانیاكانی ئەمریكا بدەن. 

زەیدی ڕایشیگەیاند: سەردانە چاوەڕوانكراوەكەمان بۆ ئەمریكا تەنیا پڕۆتۆكۆڵی تێپەڕ نییە، بەڵكو ڕاگەیاندنی قۆناغێكی نوێی هاوبەشیی نێوان عێراق و ئەمریكایە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزی دوو لایەنە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەوەی ئاماژەی بە ئەگەری دەرچوون لە ژێر كۆتوبەندەكانی ڕێكخراوی ئۆپێك كرد، وتیشی: چاومان لەوەیە لە سێ ساڵی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بەرز بكەینەوە، ئەوەشمان بە كۆمپانیا ئەمریكییەكان گەیاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: بەنیازین بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبكەینەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 72 دۆلارە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 912 هەزار دینارە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى نەوتى عێراق هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانى نەوت دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 903 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 73 دۆلارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی كەمبوونەوەی هەناردەى نەوت عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێكی دارایی سەخت بووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی هەرێم: لە حەوت ساڵی ڕابردوودا بەغدا ٤٢%ـی پشکی هەرێمی ناردووە

سەرەتا