1 کاتژمێر پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

ناوەندێکی مافی مرۆڤ: گەندەڵی گەورەترین دوژمنی عێراقە

ناوەندێکی مافی مرۆڤ: گەندەڵی گەورەترین دوژمنی عێراقە و نابێت هیچ کەس پارێزبەندیی هەبێت
ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشداری دا لەو هەڵمەتانەی کە ئامانجیان نائومێدکردنی خەڵکە لە شەڕی دژە گەندەڵی، و جەختی کردەوە کە دەبێت هەموو گەورە گەندەڵکاران ڕادەستی دادگا بکرێن.
ناوەندەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە گەندەڵی بووەتە هۆی بەهەدەردانی سەدان ملیار دۆلار و بێبەشکردنی هاووڵاتیان لە خزمەتگوزارییەکانی وەک تەندروستی، پەروەردە و نیشتەجێبوون، هەر بۆیە بنبڕکردنی گەندەڵی ئەرکێکی نیشتمانی و دەستووریی پیرۆزە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن ئەم هەڵمەتەی ئێستای حکومەت "سیاسییە" یان "دەستی بۆ گەورە بەرپرسان ناچێت"، تەنها خزمەت بە تۆڕەکانی گەندەڵی دەکەن تاوەکو ڕای گشتی بشێوێنن و ڕێگری لە بەڕێوەچوونی دادپەروەری بکەن.
ناوەندی ستراتیژی پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و دەزگا دادوەرییەکان دووپاتکردەوە و داوای کرد هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بە گوڕوتینێکی زیاترەوە بەردەوام بێت. جەخت کرایەوە کە گەلی عێراق چیتر هیچ جۆرە پارێزبەندییەک بۆ کەسانی گەندەڵ قبوڵ ناکات و سەرکەوتنی دەوڵەت تەنها لەوەدایە کە یاسا بەسەر هەموواندا جێبەجێ بکرێت، بەبێ ڕەچاوکردنی پلە و پۆست؛ هەروەها داواکرا ڕێکاری یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە بگیرێتە بەر کە بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست هەوڵی پەکخستنی لێکۆڵینەوەکان و تێکدانی متمانەی هاووڵاتیان بە دەوڵەت دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوەندێکی مافی مرۆڤ: گەندەڵی گەورەترین دوژمنی عێراقە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌به‌یان خاڵی وه‌رچه‌رخان و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بۆ عه‌لی زه‌یدی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا... نزیکەى ٢٠ کەس لە ئۆپەراسیۆنەکەى ناوچەى سەوز دەستگیرکراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا... چەندین بەرپرس و کاربەدەستى باڵا لەسەر دۆسیەى گەندەڵى دەستگیرکران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر بەرزدەبنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕۆژانە هەزار تانكەر نەوت لە ڕێگەی سووریاوە هەناردە دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە داخرانی گەرووی هورمز، عێراق بە گەورەترین زیانمەند دادەنرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەغداد گەرەنتیی ئەمنی دەداتە كۆمپانیا بیانییەكان بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان لە هەرێم

سەرەتا