2 کاتژمێر پێش ئێستا
1139 جار خوێنراوەتەوە
بەغدا... چەندین بەرپرس و کاربەدەستى باڵا لەسەر دۆسیەى گەندەڵى دەستگیرکران
پەیام
بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هەڵمەتێکى ئەمنیی لەناکاویان لە بەغدا و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەنجامدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە لە میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بۆ کراوە، ژمارەیەک بەرپرسی باڵا، پەرلەمانتار و سەرمایەدار بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیرکراون.
بەپێى زانیاری میدیا عێراقییەکان لە هەڵمەتەکەدا کە بە فەرمانى تایبەتى سەرۆکوەزیران ئەنجام دراوە هەریەکە لە
- موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم.
- عالیە نسەیف، پەرلەمانتار.
- فەرحان فەرتووسی، بەڕێوەبەری پێشووی بەندەرەکانی عێراق.
- ئیبراهیم سومێدەعی. راوێژکاری پێشووی محەممەد شیاع سوودانی
- فەریق عەبدولکەریم سوودانی. سکرتێری پێشووی سوودانی
- عەباس سوودانی. برای محەممەد شیاع سوودانی
- عەلی مەعاریج، بریکاری وەزیری نەوت.
هەروەها دەیان پەرلەمانتاری ئێستا دەستگیرکراون
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە