1 کاتژمێر پێش ئێستا 149 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپۆرت.. هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌به‌یان خاڵی وه‌رچه‌رخان و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بۆ عه‌لی زه‌یدی

هەڵمەتی بێپێشینەی دەستگیرکردنی ٤٧ بەرپرسی عێراقی بە تۆمەتی گەندەڵی، دەسەڵاتدارانی عێراقی خستوەتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختەوە بۆ چەسپاندنی لێپرسینەوە و گێڕانەوەی سامانی گشتی کە لە لایەن چینی دەسەڵاتداری عێراقەوە بە گەندەڵی و دزی براوە، بەشێک لە چاودێرانی ئەم هەڵمەتەى عەلى زەیدی بە خاڵی وەرچەرخانی سیاسیی دەزانن، لە بەرانبەردا بەشێکى دیکە لە چاودێرانی سیاسى و هاووڵاتیان ئومێدێکى ئەوتۆیان بە هەڵمەتەکە نییە و پێیان وایە کە زیاتر (پاكتاوكردنی ململانێی سیاسییە).

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، عەلى زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوێکى جیاوازی واژوو کرد و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٤٧ بەرپرس جێبەجێ کرد، کە ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئێستا و پێشوو هەروەها چەندین سیاسى باڵای تێدایە. دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە بەرهەمی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتەکانی دادوەری، جێبەجێکردن و یاسادانانە. ئەم هەڵمەتە کە بەشێکە لە بەڵێنەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و، دوای زنجیرەیەک ڕێکاری توند دێت کە تێیدا دەست بەسەر زیاتر لە ٨٥ ملیۆن دۆلاری پەیوەست بە عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتدا گیراوە، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی دەیان موڵک، ئۆتۆمبێلی گرانبەها و بڕێکی زۆر زێڕدا. 
لە ڕووی سیاسییەوە، چاودێران ئەم هەنگاوە بە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەی ئیرادەی دەوڵەت دەزانن. دکتۆر ئیحسان شەمەری، سەرۆکی ناوەندی بیری سیاسی، پێی وایە هەڵمەتەکە "خاڵێکی وەرچەرخانە" چونکە سەرکردەی کوتلە سیاسییەکان و بەرپرسانی باڵای گرتووەتەوە، کە ئەگەر بگاتە قۆناغی سزادان، لەوانەیە نەخشەی هێزە سیاسییەکان گۆڕانکاریی تێدا ڕووبدات و کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنەکان هەبێت. 
 لە لایەکی دیکەوە، مێران حوسێن، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی، ئاماژەی پێ کرد کە کاتی هەڵمەتەکە پەیوەستە بە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی زەیدی بۆ واشنتۆن، وەک هەوڵێک بۆ نیشاندانی دەستکەوتێکی گەورە، بەڵام جەختی کردەوە سەرکەوتنی پرۆسەکە پەیوەستە بە بەردەوامی و گشتگیرییەکەیەوە و نابێت تەنها چەند دۆسیەیەک بگرێتەوە. 
لە ڕووی ئابوورییەوە، گێڕانەوەی ئەم سامانە دزراوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دارایی گشتی دەبێت. مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران، ڕایگەیاند گەڕاندنەوەی پارەکان فشاری سەر بودجە و پێویستیی قەرزکردن کەمدەکاتەوە، هەروەها سەرچاوەی زیاتر بۆ پەرەپێدانی ژێرخان، تەندروستی و پەروەردە دابین دەکات. ئەم هەنگاوانە پێشوازییەکی فراوانی جەماوەری و میدیاییان لێ کراوە، کە داوا دەکەن پرۆسەکە بەبێ جیاوازی هەموو تێوەگلاوان بگرێتەوە، بۆ ئەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت و سەروەریی یاسا بەهێزتر بب

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌به‌یان خاڵی وه‌رچه‌رخان و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بۆ عه‌لی زه‌یدی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا... نزیکەى ٢٠ کەس لە ئۆپەراسیۆنەکەى ناوچەى سەوز دەستگیرکراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا... چەندین بەرپرس و کاربەدەستى باڵا لەسەر دۆسیەى گەندەڵى دەستگیرکران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر بەرزدەبنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕۆژانە هەزار تانكەر نەوت لە ڕێگەی سووریاوە هەناردە دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە داخرانی گەرووی هورمز، عێراق بە گەورەترین زیانمەند دادەنرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەغداد گەرەنتیی ئەمنی دەداتە كۆمپانیا بیانییەكان بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان لە هەرێم

  • پێش 2 هەفتە

    دامەزراوەیەكی ئەمریكی: چەكی میلیشیاكان كۆسپە لەبەردەم كاری حكومەتی عێراق

سەرەتا