2 کاتژمێر پێش ئێستا 24 جار خوێنراوەتەوە

یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی سووریا بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

پەیام

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی سووریا بڕیاری دا یەكەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی گەل بۆ كاتێكی نادیار دوا بخات.

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان لە سووریا بە پێی بڕیاری ژمارە 40ی ساڵی 2026، ڕایگەیاند: یەكەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی گەل كە بڕیار بوو سبەی دووشەممە، شەشی تەممووز بەڕێوە بچێت، بۆ كاتێكی نادیار دوا خراوە. 

ئەم بڕیارە پاڵپشت بە بڕگە دەستوورییەكان و مەرسوومەكانی ژمارە 66 و 143ی ساڵی 2025 دەركراوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە "ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتی هۆكاری سەرەكیی ئەم دواخستنەیە".
 
لیژنەكە جەختی كردووەتەوە كە "وادەی نوێی كۆبوونەوەكە لە كاتێكی گونجاودا و لە ڕێگەی ماڵپەڕە فەرمییەكانەوە ڕادەگەیەنرێت".

ئەم هەنگاوە نوێیەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان لە سووریا لە كاتێكدایە سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنی كارەكانی پەرلەمان تەواو بووبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی سووریا بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی سوپای ئێران هۆشداری توند دەداتە دوژمنانی وڵاتەكەی

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی زانكۆی بەرگریی نیشتیمانیی ئێران: پیلانى ئەمریکا بۆ تێکدانى وڵاتەکەمان شکستیهێنا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی دەكرێت مەراسیمی پرسەی خامنەیی 20 ملیۆن كەس تێپەڕێنێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هه‌وڵی كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی سه‌ر لوبنان ده‌ده‌ین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان میوانداری خولێكی نوێی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران دەكات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: ماڵاویی لە ڕێبەری كۆچكردوو ناكەم، ئەو لە دڵی مندا زیندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاش مەراسیمەكانی تاران و قوم و عێراق، تەرمی خامنەیی لە مەشهەد دەنێژرێت

سەرەتا