6 رۆژ پێش ئێستا 168 جار خوێنراوەتەوە

پێشبینی دەكرێت مەراسیمی پرسەی خامنەیی 20 ملیۆن كەس تێپەڕێنێت

پەیام

دەستەی مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران پێشبینی دەكات ژمارەی بەشداربووان 20 ملیۆن كەس تێپەڕێنێت و گەورەترین مەراسیمی ماڵاوایی و بەخاكسپاردن لەسەر ئاستی جیهان لە مێژوودا تۆمار بكات.

لایەنی ڕێكخەری مەڕاسیمەكە گرافیكە زانیارییەكی بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا بەراوردی گەورەترین پرسەكانی مێژوو دەكات. بەپێی ئامارەكان، لە پرسەی "سی ئێن ئانادۆرای" لە هندستان 15 ملیۆن كەس، پرسەی ئیمام خومەینی لە ساڵی 1989دا، 10 ملیۆن و 200 هەزار كەس و پرسەی جەمال عەبدولناسڕ سەرۆكی پێشووی میسر لە 1970، پێنج ملیۆن كەس بووە.

ڕێكخەران ئاماژەیان بەوە كردووە "هێشتا ژمارەی كۆتایی بەشداربووانی مەراسیمەكەی خامنەیی دیاری نەكراوە و خانەی ئامارەكەیان بە كراوەیی هێشتووەتەوە، بەڵام پێشبینی دەكەن ژمارەكە 20 ملیۆن كەس تێپەڕێنێت و ڕیكۆردێكی نوێی جیهانی تۆمار بكات، بەتایبەت ئەگەر لێشاوی هاووڵاتییان لە پارێزگاكانی ئێرانەوە تا كۆتایی مەراسیمەكە لە شاری مەشهەد بەردەوام بێت، بەتایبەت كە هێشتا مەڕاسیمەكەی خامنەیی چوار ڕۆژی ماوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

سەرەتا