7 رۆژ پێش ئێستا 303 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان میوانداری خولێكی نوێی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران دەكات

پەیام

بۆ تاوتوێكردنی سزاكان و پارە سڕكراوەكان و پرسی ئەتۆمی تاران، پاكستان میوانداری خولێكی نوێی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دەكات.

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە 11ی تەمووز، پاكستان میوانداری گەڕێكی دیكەی دانوستانی نێوان واشنتن و تاران بكات بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان. 

ئەم كۆبوونەوانە سێ دۆسیەی سەرەكی لەخۆ دەگرن، كە بریتین لە سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، پارە سڕكراوەكانی ئەو وڵاتە لە دەرەوە و دۆسیەی ئەتۆمی.

سەرچاوە میدیاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە هێشتا ئاستی نوێنەرایەتی شاندی ئێران دیاری نەكراوە و بڕیارە پاش تەواوبوونی مەراسیمەكانی ماڵاوایی و بەخاكسپاردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت. 

هەڵبژاردنی پاكستان وەك نێوەندگیر، گۆڕانكارییەكە لە نەریتەكانی پێشوو كە عومان و قەتەر ئەو ڕۆڵەیان دەبینی. ئەم هەوڵە دیپلۆماسییە لە كاتێكدایە كە هەردوو لا دەیانەوێت پاش جەنگی ئەمدواییە، دەرفەتەكانی گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و كەمكردنەوەی فشارە ئابوورییەكان تاقی بكەنەوە، لە كاتێكدا ناكۆكییە قووڵەكان لەسەر گەرەنتییەكان و پرۆگرامی ئەتۆمی هێشتا وەك بەربەست ماونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

سەرەتا