2 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆككۆماری ئێران: ماڵاویی لە ڕێبەری كۆچكردوو ناكەم، ئەو لە دڵی مندا زیندووە
پەیام
سەرۆككۆماری ئێران ڕەتی كردەوە ماڵاویی لە ڕابەری كۆچكردووی وڵاتەكەی بكات و ڕایشیگەیاند: هۆكاری ناسەقامگیرییەكان لە ناوچەكە قەوارەی ئیسرائیلە.
لە میانی وتارێكیدا لە میانی مەراسیمی ماڵاوایی لە عەلی خامنەیی ڕِێبەری تیرۆركراوی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە تاران، مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند: ماڵاواییم لە ڕێبەر نەكردووە و نایشیكەم، چونكە ڕێبەرایەتی لە دڵی مندا هەمیشە زیندووە.
پزیشكیان وتیشی: دەبێت پەیام و ڕێبازەكەی ڕێبەر بەردەوامیی پێ بدرێت، چونكە ئەوە پەیام و ڕێبازە كە دەتوانێت هەموومان ڕزگار بكات.
لە دریژەی قسەكانیدا سەرۆككۆمار سەرنجی خستە سەر كارەكانی قەوارەی ئیسرائیل و ڕایگەیاند: دەیانەوێت لە غەززە و ئێران و لوبنان و سووریا و عێراق و تەواوی ناوچەكە تەواوی دەستەبژێرەكان تیرۆر بكات و پرسی ئایا هۆكاری ناسەقامگیری ئێرانە، یان گرێیەكی شێرپەنجەیی كە دروستیان كردووە كە مەبەستی قەوراەی زایۆنی بوو.
ناوبراو وتیشی: جگە لە كارە تیرۆرییەكان، قەرارەی زایۆنی هەوڵی دروستكردنی ناكۆكی ناوخۆیی دەدات، بۆیە دەبێت یەكڕیزی لە كارەكانیاندا ڕەچاو بكەن، نەك تەنیا لە قسەكانیاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە