6 رۆژ پێش ئێستا 173 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: هه‌وڵی كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی سه‌ر لوبنان ده‌ده‌ین

په‌یام
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران بە هەندەوە هەوڵی کۆتاییهێنان بە شەڕ و داگیرکاری لە لوبنان دەدات، لەگەڵ جەختکردنەوە لە بەردەوامیی پشتیوانییەکانی بۆ حزبوڵڵا. 
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە کاتی پێشوازیکردنی لە شاندێکی باڵای حزبوڵڵای لوبنانی کە بە مەبەستی پرسە و سەرەخۆشیکردن سەردانی تارانیان کردبوو، ئەم هەڵوێستەی خستووەتە ڕوو. 
لەو دیدارەدا، عێراقچی ئاماژەی پێ کردووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدواداچوونێکی جددی دەکات بۆ ڕاگرتنی ئەو جەنگەی بەرۆکی لوبنانی گرتووەتەوە و هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری لەو وڵاتەدا چڕ کردووەتەوە. 
هاوکات، وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی ڕۆڵی حزبوڵڵای کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەکانیاندا بەرانبەر بە ئیسرائیل، هەروەها دووپاتی کردەوە تاران لەسەر هەمان ڕێباز دەمێنێتەوە و درێژە بە پشتیوانیکردنی بەرەی بەرەنگاری دەدات لە ناوچەکەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

سەرەتا