6 رۆژ پێش ئێستا 188 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی سوپای ئێران هۆشداری توند دەداتە دوژمنانی وڵاتەكەی

پەیام 

وتەبێژی سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت هەر هەڵەیەكی دوژمن بە وەڵامێكی توند و یەكلاكەرەوەی هێزە چەكدارەكانیان بەرەوڕوو دەبێتەوە.

عەمید محەممەد ئەكرەمی نیا، وتەبێژی سوپای كۆماری ئیسلامیی ئێران (ئەرتەش)، لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی هۆشدارییەكی توندی ئاراستە كرد و ڕایگەیاند، هەر جۆرە گەمژەییەك لەلایەن نەیارانەوە، بە وەڵامێكی توند و وێرانكەری هێزە چەكدارەكان بەرەوڕوو دەبێتەوە. 

ئاماژەی بەوەش كرد، سوپا هەموو دەرفەتێكی ئاگربەست بۆ بەهێزكردنی توانای جەنگیی خۆی بەكاردەهێنێت و بۆ ساتێكیش لەم ئامانجە غافڵ نابێت.

ئەكرەمی نیا وێڕای ستایشی بەشداریی ملیۆنیی خەڵك، جەختی كردەوە، كە ئەم جەماوەرە ئەركێكی مێژوویی لەسەرشانە و تاوەكو گەیاندنی ئەم شۆڕشە بە دەستی ئیمام مەهدی بەردەوام دەبن. 

هیوایشی خواست كە خوێنی ڕێبەرەكەیان ببێتە هۆی بەخەبەرهاتنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕاپەڕینی گەلان دژی ستەم و داگیركرای جیهانی، تاوەكو جیهان لە چنگی زاڵمان ڕزگار بكەن. 

جەختیشی كردەوە كە سوپا لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

سەرەتا