2 رۆژ پێش ئێستا 158 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا: هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌ر ئێران هێڵی ئاسنین و هێڵی ئاسمانی له‌كارخستووه‌

په‌یام
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند کە نزیکەی ٩٠ ئامانجی سەربازیی ئێرانیان پێکاوە، هاوکات هێرشەکان بوونە هۆی پچڕانی هێڵی ئاسنی تاران-مەشهەد. 
بەپێی راگەیه‌ندراوێکی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم)، قۆناغێکی دیکەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر پێگەکانی ئێران کۆتایی هاتووە. پەلامارەکان سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی، دامەزراوەکانی چاودێریی کەناراوی، کۆگەکانی درۆن و مووشەک و ژێرخانی لۆجستیی سەربازییان بە درێژایی کەناراوەکانی ئێران کردووەتە ئامانج. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر، هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٨٠ ئامانجی دیکەیان پێکا، لەوانەش ٦٠ بەلەمی بچووکی سەر بە سوپای پاسداران.
لەسەر ئاستی مەیدانی، پەلامارەکان چەندین ناوچەی ستراتیژییان لە باشووری ئێران گرتووەتەوە، بەتایبەتی شارەکانی بەندەر عەباس، سیریک و بوشه‌هر. هاوکات، میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە دەنگی نزیکەی دە تەقینەوەی گەورە بیستراون، کە بوونەتە هۆی بڕانی تەزووی کارەبا لە بەشێکی شاری چابەهار. 
کاریگەریی گرژییەکان گەیشتووەتە ناوه‌ڕاستی وڵاتەکەش، بە جۆرێک چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی مەراسیمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، گەشتەکانی هێڵی ئاسنی نێوان تاران و مەشهەد بەتەواوی راگیران. کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئێران رایگەیاند کە رێڕەوی شەمەندەفەرەکان لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کراونەتە ئامانج، لە ئێستاشدا تیمە ئەندازیارییەکان سەرقاڵی چاککردنەوەی زیانەکانن و پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەی سەرنشینەکان دابین کراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

سەرەتا