3 رۆژ پێش ئێستا 349 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا: هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران به‌هێزتر بوون له‌ هێرشه‌كانی پێشووتر

په‌یام
بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە هێرشەکانی شەوی سێشەممەی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران بەهێزتر بوون لە پێشووتر، ئەمەش وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بووه‌ بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.
ئەو بەرپرسە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی «ئێن بی سی»ی ئەمریکی ڕوونیکردەوە، ئەم پەرچەکردارە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو هێرشانەیە کە کراونەتە سەر کەشتییەکان لە کاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنی ئێرانی پێشوەختە ئاگاداری لێکەوتەکانی ئەم هەنگاوانەی بووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بڕیاری ئەنجامدانی ئەو هێرشانەی داوە.
لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) پێشتر تارانی تۆمەتبار کردبوو بەوەی سێ کەشتیی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا کردووەتە ئامانج. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکانی سێنتکۆم، ئەم پێشێلکارییانەی ئێران پێچەوانەی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەیە کە پێشتر لە نێوان واشنتۆن و تاراندا واژۆ کرابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

سەرەتا