08/07/2026 348 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل نیگه‌رانه‌ له‌ ئه‌گه‌ری پێدانی فڕۆكه‌ی ئێف 35 به‌ توركیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سزاکانی سەر تورکیا هەڵدەگرێت و ئامادەیی نیشاندا فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥ بەو وڵاتە بفرۆشێت، ئەمەش لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە.
ڕۆژی سێشەممە، ترەمپ بە یاوەری مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە و پیت هێگسێس، وەزیری بەرگری گەیشتە ئەنقەرە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی دوو ڕۆژەی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی کە تەرخانکراوە بۆ تاوتوێکردنی خەرجییە بەرگرییەکانی هاوپەیمانێتییەکە. بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە وەزیرانی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا کار بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایانە دەکەن کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسی بەسەر تورکیادا سەپێندرابوون. سەرۆکی ئەمریکا گەشبینی خۆی بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-٣٥ بە ئەنقەرە نیشاندا و وتی: "لە زۆر ڕووەوە، تورکیا زۆر دڵسۆزتر بوو لەو وڵاتانەی پێمان وابوو دڵسۆزن، و بە دڵنیاییەوە تاوتوێی ئەو بابەتە دەکەین."
لە بەرامبەردا، بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی دا لە فرۆشتنی ئەو فڕۆکە پێشکەوتووانە بە تورکیا. نەتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە هەر گرێبەستێکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی "تێکدانی هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، و ئاماژەی بەوەش کرد کە بە بڕوای ئەو تورکیا خاوەنی خواستی دوژمنکارانەیە.
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە و لە پەراوێزی کارەکانی لوتکەی ناتۆدا، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ هەریەک لە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆببێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی شۆك كرد و دەستبەرداری پاراستنیان دەبێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەمارۆی دەریایی ئەمریكا 25 ملیار دۆلار زیانی لە ئێران داوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوەیەكگرتووەكان: منداڵانی غەززە ڕووبەڕووی توندوتیژی و فشاری دەروونیی سەخت بوونەتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنینەوە، بەڵام زامنی ئاسایشیان ناكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە زنجیرەیەک هێرشی نوێی کردە سەر حووسییەکان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ هه‌وڵ و فشاری به‌رده‌وام بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ هه‌یه‌

سەرەتا