3 رۆژ پێش ئێستا 215 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ لەکوێ و چۆن پلانی هێرشەکانى سەر ئێرانی واژوو کرد

پەیام

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئەنقەرەوە فەرمانی هێرشە سەربازییە نوێیەکانی بۆ سەر ئێران واژۆ کردووە، بەپێى میدیاى ئەمریکیش ئەو هێرشانەى کە کراونەتە سەر باشووری ئێران پێنج هێندەى هێرشەکانى پێشووتر بەهێز بووە. 
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"، ترەمپ لە کاتی بەشداریکردنی لە لوتکەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە تورکیا، پلانەکەی پەسەند کردووە و ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی داوە. سەرۆکی ئەمریکا هەر لەوێ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ شاندی باڵا ئەنجامداوە، کە پیت هیگسێت وەزیری بەرگری، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە، سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینە، لەگەڵ جەنراڵ دان کین سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا تێیدا ئامادە بوون. 
 ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دراوە کە ناکۆکیی توند لە نێوان واشنتن و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانیدا هەیە لە بارەى جەنگی ئێرانەوە، چونکە ترەمپ ڕەخنەی لە بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و ئیتالیا گرتووە بەهۆی پێشکەشنەکردنی پشتگیریی پێویست لە شەڕی دژ بە ئێراندا. 
هەر بەپێی سەرچاوەکە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشانە لە ڕووی مەودا و هێزەوە، چوار تا پێنج هێندە گەورەتر بوون لەو پەلامارانەی کە نزیکەی دە ڕۆژ پێشتر ئەنجامدرابوون. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕوونکردنەوەی داوە کە ئۆپەراسیۆنەکە وەڵامێک بووە بۆ هێرشەکانی سەر کەشتییە بازرگانییەکان و ئامانج لێی سەپاندنی "باجێکی قورس" بووە بەسەر تاراندا؛ ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێرشەکان سیستمی بەرگریی ئاسمانی، بنکەکانی چاودێریی کەناراوەکان، موشەکی زەوی بە ئاسمان، سەکۆکانی هاویشتنی موشەکی کرووزی دژەکەشتی، بنکەکانی درۆن و دامەزراوەکانی بەندەرەکانیان پێکاوە. 
لە بەرانبەردا، میدیا فەرمییەکانی ئێران پشتڕاستیان کردەوە کە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە بەندەر عەباس، سیریک و دوورگەی قەشم بیستراوە. ئەم خولە نوێیەی پەرەسەندنی سەربازی، هۆشداریی لێدەکەوێتەوە سەبارەت بە تێکچوونی ئەو ئارامییە شلۆق و کاتییەی کە لە نێوان واشنتن و تاراندا هەبوو، و ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

سەرەتا