1 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: چهندین پێگهمان له كوهیت، بهحرێن و قهتهر بهئامانج گرت
پهیام
سوپای ئێران ڕایگەیاند لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سیستمی پاتریۆت لە کوێت و، پێگەیەکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە قەتەر و کۆگاکانی سووتەمەنیی ئەمریکای لە بەحرەین کردووەتە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئێران، هێرشەکان لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجامدراون و تێیدا ئەو ژێرخانە سەربازی و بەرگرییانە کراونەتە ئامانج کە هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان تێدا جێگیرکراوە، بە تایبەت سیستمی دژەمووشەکی پاتریۆت و کۆگاکانی تەمویلکردنی سووتەمەنیی هێزە ئەمریکییەکان.
لە لایەکی دیکەوە، سوپای ئێران ئاماژەی پێ کردووە کە هێزە چەکدارەکانیان بەربەست لەبەردەم بەدیهاتنی ستراتیژ و ئامانجەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دروست دەکەن. هەروەها جەختیان لەسەر پابەندبوون بە بنەماکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە لەسەر ئەم ڕێبازە بەردەوام دەبن تا گەیشتن بە سەرکهوتنی کۆتایی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە