پێش 4 هەفتە 238 جار خوێنراوەتەوە

قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

پەیام 

قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە و زیاتر لە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.

بەپێی ئەو داتایانەی لە ڕاپۆرتی مانگانەی بانكی ناوەندیی عێراقدا هاتووە، كۆی گشتیی قەرزە نێوخۆییەكان تاوەكو مانگی ئایاری 2026 گەیشتووەتە 103 تریلیۆن و 179 ملیار و 310 ملیۆن دینار، لەكاتێكدایە لە ساڵی 2015دا كۆی ئەو قەرزانە تەنیا 32 تریلیۆن و 142 ملیار دینار بووە.

زۆرترین قەرزی بانكی ناوەندی لای وەزارەتی دارایییە و ئەو قەرزەی وەریگرتووە گەیشتووەتە زیاتر لە 63 تریلیۆن دینار و نزیكەی 61%ی كۆی گشتیی قەرزە نێوخۆییەكان پێكدەهێنێت.

د.مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆکاری زیادبوونى قەرزەکانى گەڕاندووەتەوە بۆ کەمبوونەوەی داهاتە نەوتییەکان و ئەو بارودۆخە نائاساییانەى رووبەڕووی دارایی وڵات بوونەتەوە، ئەوەش وایکردووە سیاسەتی دارایی پەنا بۆ قەرزکردنی ناوخۆیی ببات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا