پێش 4 هەفتە 218 جار خوێنراوەتەوە

حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

پەیام   

حزبوڵڵای عێراقی هۆشداریی دەداتە حكوومەت و هێزە سیاسییەكانی وڵاتەكەی و داوایان لێ دەكات ملكەچی بەرەی بەرەنگاریی بن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئەبو حسێن حمێداوی ئەمینداری گشتیی كەتائیبی حزبوڵڵای عێراق هۆشداریی دایە حكوومەتی عێراق و بەرپرسانی و داوای لێ كردن ملكەچی بەرەی بەرەنگاریی بن.

ئەبو حسێن حمێداوی ئەمینداری گشتیی كەتائیبی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: كەتائیبی حزبوڵڵا لەسەر دەستی شەهیدی ئوممەت عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای پێشوو و بە بڕیاری ئەو دروست كراوە، پیاوەكانیشی تائێستا هەر لەسەر ئەو هێڵەن.

ئەبو حسێن حمێداوی ڕایشیگەیاند: گەلی عێراق بە ئامادەبوونی گەورە و مێژووییانەی لە مەڕاسیمی ماڵاوایی ڕێبەردا هیچ گومانێكی نەهێشتەوە بۆ ئەوەی كە گەلی بەرەنگاری و جیهادە.

ئەمینداری گشتیی كەتائیبی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: لەم چركەساتە مێژووییەدا سەرنجی سەركردە سیاسییەكان و بەرپرسانی حكوومیی ڕادەكێشین كە پێویستە ملكەچی ویستی گەلی عێراق، گەلی بەرەنگاری و جیهاد بن و خۆ لە شوێنكەوتنی پڕۆژەی خۆبەلزانیی جیهانی و توانەوە لە نێو كارنامە پیسەكانی بپارێزن.

حزبوڵڵا هەڕەشەی ئەوەشی كرد كە گەلی عێراقی هەڵوێست و بڕیاری خۆی دەدات ئەگەر ئاڕاستەكە گۆڕا، ئەو كات پەشیمانی دادی كەس نادات!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا