پێش 4 هەفتە 471 جار خوێنراوەتەوە

لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

پەیام 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر لە دۆسیەیەكی گەندەڵیی ئاشكرا دەكات.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە دۆسیەی دزیی سەدەدا دادگای تایبەتمەند لێكۆڵینەوە لە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كردووە كە تاوانەكە لە ماوەی سەرۆكایەتی ئەو بۆ حكوومەتدا كراوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایشیگەیاند: هەر یەك لە تاوانەكانی دۆسیەی نوێیەكانی گەندەڵییش ئەوانەی پەیوەندییان بە عەدنان جومەیلییەوە هەیە بەر لە یاسای لێبوردنی گشتی ئەنجام درا بن دەتوانن بە مەرجی گێڕانەوەی پارەكان یاساكە بیانگرێتەوە.

لە تشرینى دووەمى ساڵى 2022، محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە رێگەى پێنج کۆمپانیاى وەهمییەوە و بە چەکى بانکى ساختە راکێشرابوو، ئەم گەندەڵییە گەورەش بە دزیی سەدە ناسێنرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا