1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
بۆ واژۆكردنی ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تره‌مپ، زه‌یدی ده‌چێته واشنتۆن
په‌یام
له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و كاته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، سبه‌ینێ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له گه‌شتێكی فه‌ڕمیدا به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
حه‌یده‌ر عه‌بوودی وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵا ده‌چێته ئه‌مریكا و له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا چه‌ند یاداشتێكی لێتێگه‌یشتن له بواره‌كانی نه‌وت و غاز له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا واژوو ده‌كرێت.
بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه له بواره‌كانی نه‌وت، غاز و وه‌به‌رهێنان.
عه‌بوودی ئاماژه‌ی كرد، كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وزه كۆده‌بێته‌وه به مه‌به‌ستی ڕاكێشانی كۆمپانیا ئه‌مریكییه پسپوۆڕه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و دۆزینه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی نوێ بۆ هه‌نارده‌كردن تاوه‌كو كاریگه‌رییه‌كانی داخستنی گه‌رووی هورمز له‌سه‌ر ئابووریی وڵات كه‌م بكرێنه‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی زه‌یدی له كاتێكدایه كه ئێران به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه گه‌رووی هورمزی داخستووه كه ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراقه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی جدیی بۆ سه‌ر داهات و ئابووری عێراق دروست كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە