1 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
لیترێک بەنزین لە هەولێر 1370 دینارە و لە سلێمانیش 50 دینارى دیکە بەرزبووەوە
پەیام
به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانی به‌رپرسانی هه‌رێم كه رایانگه‌یاندبوو نرخی به‌نزین نزم ده‌بێته‌وه، ئەمڕۆ لە سلێمانى لیترێک بەنزیک 50 دینارى دیکەى چووە سەر و لە هەولێریش لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ 1370 دینارە.
ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا له سلێمانی هه‌ر لیترێك له جۆره جیاوازه‌كانی به‌نزین 100 دیناری دیكه چووه سه‌ری و له شاری هه‌ولێریش نرخه‌كه زۆر گرانتره.
ئه‌مڕۆ 18ى 7ى 2026 له شاری سلێمانی نرخی لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ بوو به 1150 دینار كه دوێنێ هه‌رزار و 100 دینار بوو، لیترێك به‌نزینی موحه‌سه‌نیش بوو به 1350 دینار و به‌نزینی سووپه‌ریش گەیشتە 1500 دینار.
هاوکات له شاری هه‌ولێر لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ به 1300 دیناره و له هه‌ندێك به‌نزینخانه به 1370 دینار و له به‌شێكی دیکەیان به 1325 دینار ده‌فرۆشرێت.
لە شارەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق لیترێک بەنزین بە 450 دینارە، لە هەرێمى کوردستان تادێت نرخەکان بەرزتر دەبنەوە و بارگرانى زیاتر لەسەر شانى هاوڵاتییان دروست بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە