2 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران
پەیام
پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاووڵاتییەک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتییان چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
شەوی ڕابردوو لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا لەگەرەکی زەرگەتەی کۆن لە شاری سلێمانی دروستبوو، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو، لە دواى ڕووداوەکە چوار تۆمەتبار لەسەر دۆسیەکە لەلایەن پۆلیسى سلێمانییەوە دەستگیرکران.
پۆلیسى سلێمانى ئەوەشى خستووەتەڕوو تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان (20 بۆ 52) ساڵدایە و بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان دەستگیکراون.
ئەوەشى خستووەتەڕوو "سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و دوو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە