2 کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

زەیدى، گەڕانەوەی حەوت بانكی عێراقى بۆ ئاڵوگۆڕی دەرەكیی دراو ڕاگەیاند

پەیام  

سەرۆكوەزیرانی عێراق گەڕانەوەی حەوت بانكی وڵاتەكەی وەك كەناڵی ئاڵوگۆڕی دەرەكیی دراو ڕاگەیاند.

لە تویتێكدا لە تۆڕی ئێكس، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشوازیی لەو لێكتێگەیشتنە كرد كە لەنێوان بانكی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەنجام درا و بە هەنگاوێكی گرنگ لە ڕێڕەوی چاكسازیی كەرتی بانكی و بەهێزكردنی تێكەڵبوون لەگەڵ سیستمی دارایی جیهان ناوی برد.

لە نووسینەكەیدا لە تۆڕی ئێكس، سەرۆكوەزیرانی عێراق گەڕانەوەی حەوت بانكی وڵاتەكەیشی بۆ كەناڵی ئاڵوگۆڕی دەرەكیی دراو بە دراوی دیكە وەك پێشەكییەك بۆ شایستەیی ئەو حەوت بانكەی عێراق بە مامەڵەكردن بە دۆلارەوە ناو برد و ڕایشیگەیاند: ئەم هەنگاوە متمانە بە كەرتی بانكیی عێراق بەهێز دەكات و ئاسۆیەكی فراوان لە بەرانبەر ئابووری نیشتمانیی و وەبەرهێنان دەكاتەوە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڵێنی پاڵپشتی لە چاكسازی دارایی و بانكی و چەسپاندنی بنەماكانی شەفافییەت و حەوكەمە دەدات بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی عێراق بكات و پێگە ئابوورییەكەی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەهێز بكات.
  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدى، گەڕانەوەی حەوت بانكی عێراقى بۆ ئاڵوگۆڕی دەرەكیی دراو ڕاگەیاند

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیترێک بەنزین لە هەولێر 1370 دینارە و لە سلێمانیش 50 دینارى دیکە بەرزبووەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 874 هەزار دینارە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى ئاڵۆزییەکانى گەرووى هورمز نرخى نەوت زیاتر بەرزبووەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بە ملیارەها دۆلار لە كەرتی وزەی عێراقدا وەبەرهێنان دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماڵپەری شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی سێ ملیار دینار کەمیکردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 866 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بۆ سەرووى 84 دۆلار بەرزبووەوە

سەرەتا