2 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن
پەیام
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن گشتاندنێكی بۆ پابەندبوونی میدیاكان بە بنەماكانی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە هەرێم دەركرد.
وەزارەتی ڕۆشنبیری داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات لە كاتی ڕووماڵكردنی هێرشە درۆنی و ڕووداوە ئەمنییەكاندا، بەرپرسیارێتی نیشتمانی لەبەرچاو بگرن.
بەپێی گشتاندنەكە، پێویستە میدیاكان تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان ببەستن و خۆیان لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست بپارێزن كە ببێتە هۆی دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ.
هەروەها جەخت كراوەتەوە كە نابێت ڕووماڵەكان ببنە هۆی تێكدانی سەقامگیری بازاڕ و گرانبوونی نرخەكان.
وەزارەت هۆشداری دەدات كە هەر سەرپێچییەك لەم ڕێنماییانە و یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2014، كەناڵەكان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەكاتەوە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە