2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
ئاماری گیانلەدەستدانەكانی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا پێنج هەزار كەسی تێپەڕاند
پەیام
ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا پێنج هەزار كەسی تێپەڕاند و گەڕان بەدوای هەزاران بێسەروشوێن بەردەوامە و كەسوكاری قوربانییانیش بۆ دۆزینەوەی تەرمەكان پارە بە كەسانی شارەزا دەدەن.
سێ هەفتە دوای بوومەلەرزە بەهێزەكانی باكووری ڤەنزوێلا، خورخی ڕۆدریگێز سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند: ئاماری كوژراوان گەیشتووەتە پێنج هەزار و 69 كەس و زیاتر لە 16 هەزار كەسیش بریندارن.
نەتەوە یەكگرتووەكان مەزەندە دەكات 50 هەزار كەس بێسەروشوێن بن، كە زۆربەیان لە ویلایەتی "لا گوایرا"ن كە زۆرترین زیانی بەر كەوتووە.
بەهۆی وێرانبوونی باڵەخانەكانیش، 20 هەزار كەس ئاوارە بوون و لە ناو خێمەدا دەژین.
لە هەنگاوێكی نوێیشدا، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی 346 ملیۆن دۆلاری بلۆككراوی ڤەنزوێلای بۆ ئاوەدانكردنەوە و پشتیوانی خێزانەكان ئازاد كرد.
لە لایەكی دیكەوە، سستی پڕۆسەی گەڕانی حكومی وای كردووە كەسوكاری قوربانییان پەنا بۆ كەسانی شارەزای نێوخۆیی ببەن و 300 تا 1300 دۆلار بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەكان لەژێر داروپەردوودا دەدەن، ئەمەیش ڕەخنەی توندی لە دەسەڵات لێ كەوتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە