1 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
ئیمارات و قه‌ته‌ر سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هەرێمى كوردستان ده‌كه‌ن
پەیام
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و قه‌ته‌ر سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دەکەن و پێیانوایە ئه‌و هێرشانه هه‌ڕه‌شه‌ى ئاشکران بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچەکە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ردەبڕن و پشتیوانی لەو ڕێوشوێنانه دەکەن كه ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌پارێزن.
جەختى لەوەشکردەوە "ئه‌و هێرشه پێشێلكارییه‌كی ڕوونی سه‌روه‌ری كۆماری عێراق و هه‌رێمی كوردستانە".
هەروەها ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ریش به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه دووباره‌بووه‌كانی ئێرانی بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی و شانشینی به‌حره‌ین و ده‌وڵه‌تی كوه‌یت و سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، ئه‌م هێرشانه‌ی به پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتانی ئامانجدار و پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی وه‌سفكرد.
دوێنێ هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەى هەولێر کران و لە ئاسماندا تێکشکێنران، هاوكات ئێران بە شەش موشەك زڕگوێزی بۆردومان كرد و بەهۆیەوە نۆ پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە