1 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا.. ئەو کەسەى موسوڵمانێکى بریندارکرد بە هەوڵى کوشتنى تۆمەتبارکرا
پەیام
دەسەڵاتی دادوەریی ئەمریكا دوو تۆمەتی هەوڵی كوشتنی ئاڕاستەی هاووڵاتیەك كرد كە بە باكگراوندی ئایینی بە چەقۆ هێرشی كرد بووە سەر موسڵمانێك.
سیم جیل داواكاری گشتیی ناوچەی سولت لیك لە ویلایەتی یوتای ئەمریكا ڕایگەیاند: دوو تۆمەتی هەوڵی كوشتن ئاڕاستەی پیتەر مایكڵ لارسن كراوە بە هۆی ئەو هێرشەی هەفتەی ڕابردوو بە چەقۆ لە ڤالی فەیر موڵ ئەنجامی دا.
لەوبارەوە داواكاری گشتیی ڕایگەیاند: تۆمەتبارەكە باسی لەوە كردووە دەیەوێت ببێتە هاندەر بۆ ئەوەی خەڵكی وڵات لە موسڵمانەكان ڕزگار بكەن و شوێنی هێرشەكەی هەڵبژاردووە، چونكە دەزانێت موسڵمانەكان لەوێ دەبن.
داواكاری گشتیی ڕایشیگەیاند: هەر هێرشێك بۆ سەر هەر كەسێك لە كۆمەڵگەكە قبووڵكراو نییە و ئەو هێرشەی دەوترێت هۆكارەكەی ئایینی قوربانییەكەیە ئەوە زۆر جێی نیگەرانیە.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە هێرشێكدا لە ویلایەتی یۆتای ئەمریكا كەسێك هاووڵاتیەكی موسڵمانی دایە بەر چەقۆ و 15 جار برینداری كرد، دوای دەستگیركردنیشی دانی بەوەدا نا بەهۆی ئایینەكەیەوە كە ئیسلامە، هێرشی كردووەتە سەر ئەو هاووڵاتییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە