3 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
هۆڵەندا بەهۆی وشكەساڵییەوە باری نائاسایی و كەمیی ئاوی ڕاگەیاند
پەیام
بەهۆی وشكەساڵی و دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبارەكان، حكوومەتی هۆڵەندا باری نائاسایی و كەمیی ئاوی ڕاگەیاند.
حكوومەتی هۆڵەندا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند كە وڵاتەكە گەیشتووەتە قۆناغی "كەمیی ڕاستەقینەی ئاو"، ئەمەش دوای شەپۆلێكی توندی گەرما و كەمبوونەوەی بارانبارین. بەپێی بەیاننامە فەرمییەكە، ئاستی ئاوی ڕووبارەكانی "ڕاین" و "ماس" بۆ ئاستێكی نزم دابەزیوە كە بۆ ئەم كاتەی تەمموز نائاساییە.
بەهۆی ئەم بارودۆخەوە، ئیدارەی ئاوی وڵاتەكە ئاستی هۆشدارییەكەی بۆ "پلەی 2" بەرز كردەوە، ئەمەش واتای گرتنەبەری ڕێكاری توندترە بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەكان.
هەرچەندە بەرپرسان دڵنیایی دەدەن كە دۆخەكە تا ئێستا كاریگەریی نەرێنی لەسەر دابینكردنی ئاوی خواردنەوە دروست نەكردووە، بەڵام داوا لە هاووڵاتییان كراوە لە بەكارهێنانی ناپێویستی ئاو دووربكەونەوە.
پێشبینیش دەكرێت بەهۆی بەردەوامیی گەرما و نەبارینی باران، كێشەی وشكەساڵی لەو وڵاتە زیاتر پەرەبستێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە