2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: بەهۆی هێرشەكانەوە 50 كەس كوژران و 500 کەسیش برینداربوون
پەیام
بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكاوە بۆ سەر ئێران دەیان كەس كوژراوە، لە چەند پارێزگایەكیش تاقیكردنەوەكان ڕاگیران، دەسەڵاتی دادوەرییش سەدان دۆسیەی یاسایی دژی ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادە كردووە.
حسێن كرمانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەم چەند ڕۆژەی ئەمریكا 50 كەس كوژراون كە 5 ژن و 2 منداڵیان تێدایە و 500 كەسی دیكەش بریندار بوون كە 32 ژن و 18 منداڵیان تێدایە.
كرمانپوور وتیشی: تا ئێستا 28 نەشتەرگەریی ئەنجام دراوە و 460 برینداریش نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە و 37ی دیكە هیشتا خەوێنراون.
هاوكات بەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنییەوە، وەزارەتی پەروەردەی ئێران تاقیكردنەوە كۆتاییەكانی لە پارێزگاكانی باشووری وەك هورمزگان، بوشەهر و خوزستان و سیستان و بەلوچستان بۆ كاتێكی نادیار دوا خست.
لای خۆیەوە، دەسەڵاتی دادی ئێران دەستی بە ڕێكاری یاسایی نێودەوڵەتی كردووە و 260 دۆسیەی دژی بەرپرسانی ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادە كردووە.
ئەسغەر جەهانگیر، وتەبێژی وتەبێژی دەسەڵاتی داد ئاشكرای كرد "زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتی سكاڵایان لەسەر زیانەكانی جەنگ تۆمار كردووە و بەڵگەكانیان وەك بەڵگەنامەی فەرمی پێشكەشی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە". ڕایشیگەیاند: تا وەرگرتنی قەرەبووی زیانەكان و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەكان لە هەوڵە یاساییە نێودەوڵەتییەكانی بەردەوام دەبین و پاشەكشە ناكەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە