2 کاتژمێر پێش ئێستا 129 جار خوێنراوەتەوە

غەززە.. لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا 19 كەسی دیكە شەهید بوون

پەیام

دوابەدوای شەهیدبوونی 19 كەسی دیكە، ئاماری شەهیدان لە كەرتی غەززە بۆ 73 هەزار و 269 حاڵەت بەرز بووەوە و نەخۆشییەكیش لەنێو هەزاران منداڵی كەرتەكەدا بڵاو بووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە كەرتی غەززە بڵاوی كردەوە: لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا و بەهۆی بەردەوامیی هێرش و پەلامارەكانی سوپای قەوارەی زایۆنییەوە 19 كەسی دیكە لە ناوچە جیاوازەكان شەهید بوون و 60ی دیكەیش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستی ڕایشیگەیاند: لەو كاتەوەی ئاگربەست چووتە بواری جێبەجێكردنەوە لە 11ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە 1144 كەس بەهۆی هێرش و پەلامارەكانەوە شەهید بوون و 3703ی دیكەیش بریندار بوون. بە كۆی گشتیی لە سەرەتای جەنگی سەر كەرتی غەززە 73 هەزار و 269 شەهید و 173 هەزار و 811 حاڵەتی بریندار تۆمار كراوە.

لە نوێترین پێشهاتیشدا، ئەمڕۆ لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانیی بۆ سەر حەی نەسر لە شاری غەززە پێنج كەس شەهید بوون كە یەكێكیان منداڵە.

لەلایەكی دیكەوە، هەر لە كەرتی غەززە چەند هەفتەیەكە نەخۆشیی ئاوڵەی ئاو، یان دڕكەومێكوتە لەنێو منداڵاندا بڵاو بووەتەوە و تا ئێستا بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا 9300 تۆمار كراوە.

پزیشكان لە كەرتی غەززەوە هۆكاری بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەكە بۆ قەرەباڵغی كەمپەكان، خراپیی دۆخی تەندروستی و ژینگەیی دەگێڕنەوە و هۆشدارییش دەدەن كە دوور نییە بەهۆی سەختیی دۆخی مرۆیی و تەندروستییەوە بۆ پەتا بگۆڕێت.

ئاوڵەی ئاو، یان دڕكەومێكوتە، نەخۆشییەكی ڤایرۆسیی خێرا گوازراوەیە و نیشانەكانی بریتین لە دەركەوتنی زیپكە و بڵقی سوور و خروودار لەسەر پێست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی كەنداو خۆیان لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانى ئێران بەدووردەگرن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەهۆی هێرشەكانەوە 50 كەس كوژران و 500 کەسیش برینداربوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    غەززە.. لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا 19 كەسی دیكە شەهید بوون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: چیدی بە یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریكا پابەند نابین

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا بۆ شاردنەوەی شكستەكانی ژێرخانە مەدەنییەكانمان بۆردومان دەكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژکارێکى باڵاى ئێرانى: هێرشەکان بەردەوام بێت وەڵامدانەوەمان هیچ سنوورێکى نابێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: ئـیسرائیل دەیەوێت ئەمریكا پەلكێشی جەنگێكی بێسوود بكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: پێگه‌ گرنگه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ كوه‌یت و به‌حره‌ین تێکشکاندووە

سەرەتا