1 کاتژمێر پێش ئێستا 164 جار خوێنراوەتەوە

عەراقچی: ئـیسرائیل دەیەوێت ئەمریكا پەلكێشی جەنگێكی بێسوود بكات

پەیام  

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات كە ئیسرائیل دەیەوێت ئەمریكا پەلكێشی ناو جەنگێكی بێسوود و بێهودە بكات.

عەباس عەراقچی ، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەڵمەتێكی فراوان بۆ كاریگەریكردنە سەر ئیدارەی ئەمریكا بەڕێوە دەبات، تاوەكو پەلكێشی "جەنگێكی خۆویستانەی بێ سوود"ی بكات. 

عێراقچی لە پلاتفۆرمی "ئێكس" ئاماژەی بەوە كرد، ئیسرائیل پارەی باجدەرانی ئەمریكا بۆ بێدەنگكردنی دەنگە ناڕازییەكانی ناوخۆی ئەو وڵاتە بەكاردەهێنێت و جەختی كردەوە كە ڕاستی ئەمانە "بەم نزیكانە ئاشكرا دەبێت".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە ڕاپۆرتێكی میدیایی ئەمریكی كردووە كە تیایدا هاتووە، بەڕێوەبەری كەمپەینی دۆناڵد ترەمپ هەڵمەتێكی پڕۆ-ئیسرائیلی بە پارەی تەلئەبیب بۆ ڕاكێشانی گەنجانی ناو بزووتنەوەی "ماگا" ئەنجام دەدات. 

ئەم لێدوانانە لە كاتێكدایە كە ململانێی سەربازیی نێوان هەردوو وڵات توندتر بووەتەوە؛ دوای ئەوەی لە 8ی تەممووزدا ئەمریكا زنجیرەیەك هێرشی كردە سەر ئێران و تاران بە لێدانی بنكە ئەمریكییەكان وەڵامی دانەوە. 

ئێران واشنتن تۆمەتبار دەكات بەوەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی تایبەت بە وەستاندنی كارە سەربازییەكانی پێشێل كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا بۆ شاردنەوەی شكستەكانی ژێرخانە مەدەنییەكانمان بۆردومان دەكات

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    ڕاوێژکارێکى باڵاى ئێرانى: هێرشەکان بەردەوام بێت وەڵامدانەوەمان هیچ سنوورێکى نابێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: ئـیسرائیل دەیەوێت ئەمریكا پەلكێشی جەنگێكی بێسوود بكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: پێگه‌ گرنگه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ كوه‌یت و به‌حره‌ین تێکشکاندووە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران لە لێوارى هەرەسهێناندایە و هێرشەكان دەستیانپێكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا دەیان ئامانجی سەربازی و پردی ستراتیژی لە ئێران بۆردومان کردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران زنجیرەیەك هێرشى بۆ سەر بنكە ئەمریكییەكان لە ناوچەكە ئەنجامدایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چین و پاکستان داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەکەن

سەرەتا